coaching-hero

بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو

بەشی خزمەتگوزاری و تێکنەلۆجیای چاو یەکێکە له و بەشە دەگمەن و نایابانەی پێویستیەکانی کەرتی تەندروستی لەبواری دیاری کردنی نەخۆشیەکانی چاو، پشکنینە سەرەتایەکانی چاو دروەستکردنی چاویلکەی تایبەت دابین دەکات. خوێندن لەم بەشەدا تەنها دوو ساڵە، بە شێوەیەکی گشتی خوێندکاران لەم بەشەدا لەڕێگایی پرۆگرامی چڕوپڕەوە فێری چۆنیەتی ئەنجامدانی هەموو پشکنینەکان دەکرێت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت، هەروەها فێری دیاریکردنی کێشەکانی بینین و دیاریکردنی چاویلکەی پزیشکیی گونجاو. وانەکان لە بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو لەلایەن مامۆستاو ڕاهێنەری شارەزاو و پسپوری تایبەت بە بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتوەکان دەوترێتەوە. خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازو کەرەستەی تایبەت بە چاویلکەو پشکنینی چاو لەم بوارەدا بۆ بەرەو پێشبردنی

10+

ستافی ئەکادیمی

120+

کریدیت

چالاکیەکان


بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو

بنەما سەرەکیەکان

دید، ئامانج و بەهاکان

دید

ئەرکی ئێمە ئامادەکردن و پێگەیاندنی دەرچووانی لێهاتوو کە بتوانن بەشداری بکەن لە باشترکردنی تەندروستی چاو لە کۆمەڵگادا. هەوڵدەدەین یارمەتیدەربین کە بەشێوەی کرداری لە تاقیگەکانی ناو پەیمانگەو سەنتەرە تایبەتەکان ڕاهێنانیان پێبکرێت. ئەم ڕاهێنان و ئەزموونکردنانە یارمەتی خوێندکاران دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پیشەیان و بەرزکردنەوەی بەرژەوەندییان لە بازاڕی کار

زیاتر بزانە

ئامانج

وانەکان لە بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو لەلایەن مامۆست او ڕاهێنەری شارەزاو و پسپوری تایبەت بە بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتوەکان دەوترێتەوە. خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازو کەرەستەی تایبەت بە چاویلکەو پشکنینی چاو لەم بوارەدا بۆ بەرەو پێشبردنی بوارەکەیان

زیاتر بزانە

بەهاکان

ئێمە وانەوتنەوەیەکی کوالیتی و ڕاهێنانی پراکتیکی پێشکەش دەکەین بۆ ئامادەکردنی دەرچووان بۆ بەرپرسیارێتی و پابەندبوون لە چاودێریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بینین وخزمەتی کۆمەڵگە. ئامانجمان پێشخستنی تەندروستی چاوە لە ڕێگەی شارەزایی و چاودێرکردنی نەخۆش.

زیاتر بزانە

وتەی ستاف

profile-dp
م.ی.شیڤان ‌حکیم رضا
مامۆستای یاریدەدەر

ڕێگاکانی خزمەت کردن و بەرەوپێش چون زۆرن و ئەتوانین زۆرشت بکەین، ئەوەی هانم ئەدات لێرەبم و بەردەوام بم خزمەت کردنە بە بواری بینین و ڕوانگەی کۆمەڵگە، لێرە باشترین رێگاکانی پاراستن و خزمەتگوزاریەکانی چاو پێشکەش ئەکرێت و خەونەکان و هەوڵەکان ئەبن بە ڕاستی .

profile-dp
محمد خالید رسول
یاریدەدەری تاقیگە

ئێمە لە rtvi وەک خێزانێک ئیشدەکەین بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی ئەکادیمی هەوڵدەدەین بۆ بینینێکی باشتر

profile-dp
هیوا قادر
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

پەروەردەکردن بریتییە لە گڕگرتنی عەقڵ و ئیلهامبەخشین بە دڵ. لە RTVI هەموو خوێندکارێک زیاترە لە فێرخوازێک، ئەوان پارێزەری داهاتووی بینین و چارەسەرکەر و سەرچاوەی هیوان. لە ڕێگەی زانیاری و ڕێنماییەوە دەبنە پیشەیی لێهاتوو، بینین دەگەڕێننەوە و داهاتوویەکی گەشاوەتر و تەندروستتر بۆ کۆمەڵگا دادەڕێژن.

ستافی ئەکادیمی

مامۆستاکانمان
بناسە

lang-tem
lang-tem
lang-tem
lang-tem
lang-tem
lang-tem