بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو
July 18, 2025
331 بینین
بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو ئەو زانیاری و لێهاتووییە کرداریاننەی کە پێویستن بۆ ئەوەی لە چاودێری چاویدا سەرکەوتوو بن، پێشکەش بە خوێندکاران دەکات. بەشەکەمان بە تاقیگەی تایبەتمەند و ئامێری بینایی پێشکەوتوو ئامادە کراوە، کە ژینگەیەکی فێرکاری دەستی پێشکەش بە خوێندکاران دەکات بۆ پراکتیزەکردنی تاقیکردنەوە سەرەکییەکانی بینین و ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن. وانەکان لە بەشی خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیای چاو لەلایەن مامۆست او ڕاهێنەری شارەزاو و پسپوری تایبەت بە بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتوەکان دەوترێتەوە. خوێندکاران ئاشنا دەکرێن بە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازو کەرەستەی تایبەت بە چاویلکەو پشکنینی چاو لەم بوارەدا بۆ بەرەو پێشبردنی بوارەکەیان.